حه‌وته‌مین که‌رنه‌ڤاڵى ساڵانه‌ى عود له‌هه‌ولێر پێشکه‌ش کرا

12.12.2023
جەماوەر نیوز
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2023.12.12، به‌ ئاماده‌بوونى پارێزگارى هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونه‌رى هه‌ولێر و ژماره‌یه‌کى تر له‌ هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ر دۆستان، له‌ هۆڵى چالاکى قوتابخانه‌کانى هه‌ولێر، په‌یمانگاى هونه‌ره‌ جوانه‌کانى هه‌ولێر به‌شى میوزیک، حه‌وته‌مین که‌رنه‌ڤاڵى ساڵانه‌ى عودى پێشکه‌شکرد و تێدا چه‌ندین پارچه‌ میوزیکى تایبه‌ت به‌ عود، به‌شێوه‌ى تێکهه‌ڵکێشکردن له‌گه‌ڵ ده‌نگ و شعر و میوزیکى ڕه‌سه‌نى کوردى پێشکه‌ش کرا.
جێگه‌ى باسه‌، ئامانج له‌م که‌رنه‌ڤاڵه‌، ئه‌وه‌یه‌ ئامێرى عود به‌ زیندوویى  بهێڵرێته‌وه‌ و ئه‌و ئامێره‌ به‌ چه‌ند شێوه‌یه‌ک تێکهه‌ڵکێش بکرێت له‌گه‌ڵ میلۆدیه‌ کوردییه‌کان، مه‌به‌ست له‌ پێشکه‌شکردنى ئه‌م که‌رنه‌ڤاڵه‌ش ده‌رخستنى توانى گه‌نجانه‌ له‌ ڕووى ژه‌نینى ئامێرى عود و گۆرانى وتن.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ