ڕۆژی دووشه‌ممه‌ یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژن دیاریده‌كرێت

01.06.2019
جەماوەر نیوز
وەزارەتی ئەوقاف رۆژی دوو شەممە چاودێری بینینی مانگ ده‌كات بۆ دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پێرۆز. 
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێم ڕایگه‌یاند  ئێوارەی  رۆژی دووشەممە لیژنەی بینینی مانگ لە وەزارەتی ئه‌وقاف لەگەڵ لیژنە لاوەكییەكانی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان لە پەیوەندیدا دەبن و دوای نوێژی مەغریب لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رۆژی جەژن ڕاده‌گه‌یه‌نن.
ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ پێشتر له‌ میدیاكانی سعودیه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 5ی حوزه‌یران یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌.

زۆرترین خوێندراو