په‌رله‌مانتارێكی مه‌سیحی داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ كه‌ركوك ده‌كات

02.06.2019
جەماوەر نیوز
رەیحان حەننا ئەیوب، سەرۆكی فراكسیۆنی ئەنجومەنی گەلی كلدانی - سریانی - ئاشوری لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی داوا دەكات بەزوترین كات پارێزگارێكی نوێ هەڵبژێردرێت بۆ كه‌ركوك.
رەیحان حەننا بەیاننامەیەكی بڵاویكردوەتەوە داوا دەكات پاش ئەو ناخۆشیانەی روویاندا بەهۆی پۆست و هەست بە بەرپرسیارێتی نەكردن بەرانبەر هاوڵاتیانی مەدەنی، هێزەكانی پێشمەرگە بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخەكە لەشارەكەدا بڵاوبكرێنەوە.
ئەو پەرلەمانتارە بەپێویستیشی دەزانێت، پارێزگارێك بۆ كەركوك هەڵبژێردرێت، كە لە رۆڵەی شارەكە بێت و نوێنەرێكی راستەقینەی كەركوك و خەڵكەكەی بێت و بەشێوەیەكی دروست مادەی 140 چالاك بكاتەوە.
شه‌وی پێنج شه‌ممه‌ ڕابردوو زنجیرەیەک تەقینەوە کە لە رێگەی بۆمب  شەقامی قودس و رێگەی بەغدایان کرده‌ ئامانج.  به‌ هۆیشه‌وه‌ 2 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا و 38ی دیكه‌ش بریندار.

زۆرترین خوێندراو