تره‌مپ به‌ سه‌ردانێك ده‌گاته‌ به‌ریتانیا

03.06.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مرۆدوو شه‌ممه‌ دۆنالد تره‌مپ ، سه‌رۆكی ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر باگهێشتی مه‌مله‌كه‌تی شانشینی یه‌كگرتووی به‌ریتانیا ده‌گاته‌ ئه‌و وڵاته‌ بۆ به‌شداریكردن لە ئاهەنگی یادی 75 ساڵەی كۆنتڕۆڵكردنی نۆرماندی كە لە پۆرتسماوس ئەنجامدەدرێت.
بڕیاره‌ تره‌مپ له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا سێ رۆژ له‌ به‌ریتانیا بمێنێته‌وه‌ چاوی به‌ سه‌رۆك وه‌زیران بكه‌وێت.
تره‌مپ له‌ مانگی ته‌موزی ساڵی رابردوو سه‌ردانی به‌ریتانیای كرد، ژماره‌یه‌ك چالاكه‌وانانی به‌ریتانیا خۆپیشاندانیان له‌ دژی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌نجامدا و (bbc) بڵاویكرده‌وه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت خۆپیشاندان له‌به‌رامبه‌ر هاتی ترامپ ئه‌نجامبدرێت و به‌ هۆیه‌وه‌ هێزێكی زۆری ئه‌منی بڵاوه‌یپێكراوه‌.