به‌رازیل نیماری له‌ ده‌ستدا

06.06.2019
جەماوەر نیوز
شه‌وی رابردوو له‌ یاری دۆستانه‌ی نێوان هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و قه‌تر نه‌یمار داسیلڤای به‌ڕازیلی ئه‌ستێره‌ی پاریس سانجیرمان توشی پێكان بوو.
ته‌له‌فزیونی به‌رازیل بڵاویكرده‌وه‌ پیكانه‌كه‌ی نیمار قورسه‌ ، دوورنییه‌ بێبه‌ش ببێت له‌ كوبا ئه‌مریكا كه‌ بریاره‌ 8 ڕۆژی تر ئه‌و جامه‌ ده‌ستپێبكات.
رۆدریگۆ لاسمار پزیشکی هەڵبژاردەی بەرازیل رایگەیاند، پێكانه‌كه‌ی نه‌یمار مه‌ترسیداره‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ناتوانێت به‌شداری له‌ كۆپا ئه‌مێریكادا بكات.
له‌لایه‌كی تره‌وه‌ یه‌كێتی تۆپی پێی بەرازیل بە فەرمی دوورکەوتنەوەی نەیماری لە کۆپا ئەمریکا راگەیاند.