به‌رازیل شكستی به‌ بۆلیڤیا هێنا

15.06.2019
جەماوەر نیوز
له‌ یه‌كه‌م یاریی كۆپا ئامێریكا هه‌ڵبژارده‌ی بڕازیل توانی به‌ سێ گۆڵی بێ وه‌ڵام له‌ هه‌ڵبژارده‌ی بۆلیڤیا بباته‌وه‌، یه‌كه‌م سێ خاڵی یارییه‌كه‌ به‌ده‌ست بهێنێت.
هه‌ڵبژارده‌ی ئۆروگوای به‌ 15 نازناو تاكه‌ هه‌ڵبژارده‌یه‌ زۆرترینجار بۆته‌ پاڵه‌وانی كۆپا ئه‌مریكا، له‌ دوای ئه‌و ئارجێنتینا به‌ پله‌ی دووه‌م دێت، به‌وپێیه‌ی 14 جار بۆته‌ پاڵه‌وان، به‌رازیلیش به‌ 8 نازناو پله‌ی سێیه‌می گرتووه‌ له‌ ڕووی زۆرترین بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌.
هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل هه‌ركاتێك میوانداریی كۆپا ئه‌مریكای كردبێت بۆته‌ پاڵه‌وان و 8 جار نازناوی كوپا ئه‌مریكای به‌ ده‌ستهێناوه‌.
هه‌ڵبژارده‌ی ئۆروگوای 15 جار نازناوی كوپا ئه‌مریكای به‌ ده‌ستهێناوه‌ و هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین 14 جار نازناوی كوپا ئه‌مریكای به‌ ده‌ستهێناوه‌.
له‌ كوپا ئه‌مریكای 2019دوای 30 ساڵ جارێكی دیكه‌ میوانداریی كۆپا ئه‌مریكا ده‌كات و به‌ درێسی سپی ساڵی 1957وه‌ یاری ئه‌نجام ده‌دات له‌ جامی كوپا ئه‌مریكای 2019دا.

زۆرترین خوێندراو