هه‌ڵبژارنی شاره‌وانی ئیستانبوڵ

23.06.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 23ی حوزه‌یران پرۆسەی ده‌نگدان بۆ دووبارەکردنەوەی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك شاره‌وانی ه‌شاری ئیستانبوڵ له‌ كاتژمێر ٠٨:٠٠ه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه و له‌ ٣٩ شارۆچكه‌ی ئیستانبوڵ ده‌نگده‌ران كه‌ ژماره‌یان 10 ملیۆن و 560 ھەزار و 963 كەس مافی دەنگدانیان ھەیە له‌ 39 ناوچه‌ ئیستانبوڵ هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
‌دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنەکان دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا له‌ ٣١ی ئادار له‌ شەشی ئایاردا بڕیاری دا به‌ دووباره‌کردنەوەی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك شاره‌وانی شاری ئیستانبوڵ و به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی هه‌ڵبژاردن كه‌ دابووی به‌ كاندیدی جه‌هه‌په، ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.‌
ئه‌مڕۆ ده‌نگده‌رانی ئیستانبوڵ سه‌رۆك شاره‌وانی گه‌وره‌شاری ئیستانبوڵ هه‌ڵده‌بژێرن كه‌ ماوه‌ی پێنج ساڵ له‌ ئه‌ركه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت. كاندیدی هاوپه‌یمانی جمهور (ئاك پارتی)، بینالی یڵدرم و كاندیدی هاوپه‌یمانی میلله‌ت (جه‌هه‌په‌)، ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو و كاندیدی پارتی سه‌عاده‌ت، نه‌جده‌ت گۆكچنار و كاندیدی پارتی وه‌ته‌ن، مسته‌فا ئیلكه‌ر یوجه‌ل له‌ كێبڕكێدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و پۆسته، بەڵام ھەدەپە ھیچ كاندیدێكی نییە. ‌.
لیستی ده‌نگده‌رانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٣١ی ئادار هیچ نوێكارییه‌كی تیادانه‌كراوه‌ و له‌م هه‌ڵبژاردنه‌شدا به‌كارده‌هێنرێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نوێكردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌ ئه‌وانه‌ی له‌ ئێستادا ١٨ ساڵیان پڕكردووه‌ته‌وه‌ و له‌ سه‌ربازیی گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ناتوانن ده‌نگ بده‌ن.
دەنگدەرانی پارێزگای ئیستانبوڵ تا كاتژمێر 5ی ئێواره‌ کاتیان لەبەردەستە بۆ ده‌نگدان.

دەزگاكانی راپرسی ئاماژە بەوە دەكەن، رێژەی دەنگەكانی كورد بۆ كاندیدی جەھەپە 10% زیادیكردووە. باس لەوەشكراوە نامەكەی ئۆجەلان كە داوای لە دەنگدەرانی ھەدەپە كردووە بێلایەن بن، درەنگ بوو و كاریگەری نابێت، بۆیە رێژەی ده‌نگەكانی كاندیدی جەھەپە زیاد دەكات.
سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆكی پێشووی ھەدەپە لە زیندانەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوە كرد، دەسەڵاتی توركیا دەیەوێت پەیامەكانی ئەم دواییەی ئۆجەلان وەك شەڕی نێوان ئۆجەلان و ھەدەپە نیشان بدات، بەڵام ئەو ھەرگیز نابێتە پارچەیەك لەو وتوێژانە.
دەمیرتاش، ئەوەشی خستووەتەڕوو "لە رابردوودا توركیا كاریگەری ئۆجەلانی بینیووە. ئەو لایەنانەی دەیانەوێ كاری گەورە و جددی بكەن، پێویستە گوێ بە ھەڵمەتی لەو شێوەیە نەدەن و پرسەكە ھەستیار و گرنگە".
داواشی لە ھەموو لایەك كرد، بە ھەستیارییەوە مامەڵە بكەن و نەبنە بەشێك لە شەڕی دەروونی