میسی وه‌رگرتنی مه‌دالیای ڕه‌تكرده‌وه‌

07.07.2019
جەماوەر نیوز
لیۆنێل میسی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین له‌ كونگره‌یه‌كی رۆژنامه‌واندا له‌ دوای كوتایپێهاتنی یاری نێوان هه‌ڵبژارده‌كه‌ی و چبلی له‌ جامی كوپا ئه‌مریكا راگه‌یاند هه‌موو پێوه‌رێك شایسته‌ی كارتی سوور نه‌بووم.
میسی وتیشی گرنگ ئه‌وه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌كی باش كۆتاییمان به‌ پاڵه‌وانییه‌تیه‌كه‌ هێنا، هه‌موو ئه‌و قسانه‌ی دوای یاریی رابردوو كردم راستن هه‌موو كاتێك له‌ قسه‌كانم راستگۆم، بۆیه‌ش له‌ كاتی به‌خشینی مێدالیا ئاماده‌نه‌بووم، چونكه‌ ئه‌وه‌ی له‌م پاڵه‌وانییه‌تیه‌ رووده‌دات بێ رێزیه‌ و نامه‌وێت منیش به‌شێك بم له‌م گه‌نده‌ڵییه‌.
میسی ئاشكرای كرد  نازناوه‌كه‌ بۆ به‌رازیل ئاماده‌ كراوه‌، هیوادارم له‌ یاریی كۆتایی هاوشێوه‌ی ئێمه‌ زوڵم هه‌ڵبژارده‌ی پیرۆ نه‌كرێت، منیش به‌ ئارامی و به‌ سه‌ر به‌رزی و شانازیه‌وه‌ پاڵه‌وانییه‌تیه‌كه‌ جێده‌هێڵێن.
ئارتۆرۆ ڤیدال، یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی چیلی ڕایگه‌یاند چۆن میسی و میدێل به‌ كارتی سوور ده‌رده‌كرێن ته‌نیا له‌به‌ر پاڵپێوه‌نانێكی ئاسایی؟ هه‌موو شتێك روونه‌، ئه‌وان له‌ ده‌موچاوی یه‌كدییان نه‌داوه‌، هیچ شتێكی مه‌ترسیدار نه‌بوو، ئه‌م حاڵه‌ته‌ قه‌ت شایه‌نی كارتی سوور نه‌بوو.