راستییه‌ تاڵه‌کان ( 4،3 )
28.07.2023

ئاشتى گه‌رمیانى ... هۆڵه‌ندا

 راستییه‌ تاڵه‌کان  (  3 ) 
 
ئه‌و کاته‌ى منداڵ بووین .. له‌ داره‌توو 
که‌ ته‌مه‌ن کاڵ ده‌بێته‌وه‌ و هه‌ورى خۆڵه‌مێشى و سپى ڕوخسارى مرۆڤ ده‌گرێت .. ئیدى هێواش هێواش وێنه‌ تارمایه‌کان وه‌کو فلیم و خه‌ون و خه‌یاڵێک گوزه‌ر ده‌که‌ن و فرمێسکى قه‌تیس ماو له‌  نێو گلێنه‌ سه‌وزه‌کاندا خۆیان ده‌خۆنه‌وه‌ .. زه‌مه‌ن ڕۆیشت به‌ڵام هه‌سته‌کان به‌باران و سه‌رماو قه‌له‌ ڕه‌شه‌کانى نێو وه‌رده‌کان و خوڕه‌ى شه‌سته‌ بارانى به‌خوێ‌ له‌ نێو پێ ده‌شته‌که‌ى گه‌رمیان که‌ گردو دۆڵ و هه‌رده‌ ... بێ دایک و باوکه‌کان خۆى تۆمار ده‌کات . ساڵانى ١٩٦٩ و سه‌ره‌تایى ١٩٧٠ کاتێک منداڵ بووم له‌ گوندى دارتوو که‌ ٥ کیلکومه‌ترێک له‌ ناحیه‌ى قادرکه‌ره‌م  وه‌ دووره‌ ، ڕوه‌و ڕۆژهه‌ڵات  چه‌ند کیلومه‌رتێک له‌ قه‌یتوله‌وه‌ سه‌ر هه‌ڵبڕه‌ زنجیره‌ چیاى سه‌گرمه‌ و برا بشتى قه‌ره‌داخه‌.. له‌وێ وه‌ خۆره‌ گه‌رمه‌که‌ى ژیان ئه‌و پێ ده‌شته‌ى ڕووناک ده‌کرده‌وه‌ تاکۆتاى خۆرئاوا زنجیره‌ گرده‌ لۆکه‌کانى بنار گل  و کۆرومۆر .. دوا ئاوا بوونى بوو .
خۆڵ و ماچ .. و .. به‌رده‌ ئاسنینه‌کان له‌ به‌رکه‌وته‌یان چه‌خماخه‌یان ده‌کرده‌وه‌ به‌تایبه‌تى به‌شه‌و .. قوڕو جه‌سته‌ .. ئه‌و که‌ره‌سته‌یه‌ بوو که‌ نانێک و قوڕێکى ته‌ڕو ووشک .. چاو هه‌ڵهێنانى ده‌ستپێکى ژیانه‌وه‌ بوو .. کاروانه‌ ڕێ ى بازرگانه‌کان به‌ چه‌مه‌ لولاو لوله‌کان که‌ کوردو فارس و عه‌ره‌ب  کاروانه‌ ڕێ بوون .. پاشماوه‌کانیان ڕێگا سه‌ره‌ بوو .. دووربینه‌که‌ى باپیرم .. عوبێد محمد ساڵح .. هیواکانم بوون که‌ که‌سێک هات و به‌ره‌و ئێره‌ دێت .. هه‌موو که‌سێک هات به‌ڵام دایکم هه‌ر نه‌هات ... ئاخ .. چى ده‌مباته‌وه‌ بۆ سه‌ر تاشه‌ به‌ردینه‌ تاوێره‌کان که‌ له‌گه‌ڵ ئازادو نه‌ورزاد مام هه‌یه‌ ، به‌داخه‌وه‌ نه‌ماون .. کوڕه‌کانى مام ناسرو مام حه‌سه‌ن و مامه‌م حاجى ئه‌حمه‌د و  عبدالکریم ......... ، کێ ئه‌و ته‌مه‌نه‌م بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ کاتێک به‌و منداڵى یه‌ به‌نێو زه‌ل و پوش و به‌رده‌ڵان و خه‌له‌و ده‌نگه‌ نۆکه‌کان و جه‌نجه‌ڕه‌که‌ى باپیرم که‌ شه‌هید جه‌وهه‌رو سه‌کرانى به‌ عه‌ره‌ب ڕه‌گه‌ز و به‌ ماچۆ قسه‌ى ده‌کرد .. چى ده‌مباته‌وه‌ بۆ سه‌ر حه‌سیره‌ ده‌ست دروستکراوه‌که‌ى نه‌نه‌ عایشه‌ و حه‌پسه‌و حه‌سنه‌ .. من ته‌نها نه‌بووم .. هه‌موو جیهان له‌ وێ بوون .. خواوه‌ندیش له‌ دوره‌وه‌ چاوى لێمان بوو .
کێ خاوه‌ن ئه‌و خاکه‌ بوو ..  ئه‌وه‌ من بووم .. خۆم خاوه‌نى هه‌موو بڕیاره‌کان بووم . دۆى سارود که‌ره‌و کولێره‌و .. ترخێنه‌ى نه‌رمه‌ ته‌ڕو تۆراخ و ساوه‌ره‌ قه‌تماخه‌ به‌ستوه‌که‌م هه‌ڵده‌دایه‌وه‌ .. گڤه‌ گڤى هه‌نگونه‌کان به‌خه‌به‌ریان ده‌هێنام ... چاوێک به‌ دووربینه‌وه‌ .. تاپڕێکى گورک و ڕێوى کوژیش به‌ده‌ستێکى تره‌وه‌ ..  چاو دیده‌ له‌ که‌له‌ قه‌شه‌ سپى یه‌که‌ .. قه‌شقه‌ .. وێنه‌یه‌ک هه‌زار حه‌یف بۆ مێژوو .. منێک خاوه‌ن پێ ده‌شتى گه‌رمیانى ئه‌و هه‌ردانه‌ بووم ... تۆپه‌ڵه‌ به‌فرینه‌کان و شه‌وه‌ تاریکه‌کان .. ته‌نها ئه‌ستێره‌کانمان ده‌ژمارد .. باپیره‌م ته‌نها بوو .. دایکم ته‌نها بوو .. له‌وان وێران تر .. ئه‌وه‌ منم که‌ هه‌موو ووشه‌کان به‌ ئامانه‌وه‌ته‌وه‌ به‌جێ ده‌هێڵم و نه‌ که‌سێک ده‌یخوێنێته‌وه‌ وه‌ نه‌ که‌سێک ده‌ینوسێته‌وه‌ .. مه‌مله‌که‌ت ووشک و دارتوو ووشک و ڕێگاکان وێڵ .. باڵنده‌کانیش وه‌کو من کۆچیان کرد .. ووڵاتێک له‌ بیابیان ووشک تر .. ئاوها به‌جێمان هێشت .. نه‌یان توانى ئاوێ‌ بده‌نه‌وه‌ .. منێک خاوه‌ن ده‌شت وده‌ر .. که‌چى بووین به‌ غوربه‌تى و که‌س نامان ناسێته‌وه‌ .. ئه‌گه‌ر به‌رده‌کان ڕۆژێک بێنه‌ ده‌نگ .. ئه‌م به‌سه‌رهاتانه‌ ده‌گێڕنه‌وه‌ ... به‌س دارتوو نه‌بوو .. ..


راستییه‌ تاڵه‌کان  (4)

دیموگرافیاى ٥٠ ساڵى تر ...
خه‌ون و چیرۆکه‌ قووڵ و درێژه‌کان وورده‌ وورده‌ به‌ره‌و کۆتایى دێن ، ته‌مه‌نى به‌رخودان و شۆرش و کوردایه‌تى و ئازادى و دیموکراسى و ده‌ست گرتن به‌ په‌ڵه‌ هه‌وره‌کانه‌وه‌ به‌ده‌ستى خۆمان ووردو خاش کرد ، یه‌شتان تروسکایه‌ک ماوه‌ ئه‌و په‌نجه‌ره‌و ڕوناکیانه‌ى که‌ نیشتیمانى ئازادى تێدا ڕووناک ده‌کاته‌وه‌ ، به‌ڵام په‌تا ڤایرۆسیه‌که‌ و لووت به‌رزى و خاک فرۆشتن و داگیرکارى به‌یاسا و به‌پلانى ووڵاتانى ده‌وروبه‌ر و سیاسه‌ته‌ نوێ ییه‌کان که‌ بۆن و تام و ڕه‌نگى نى یه‌ و له‌هه‌وا سوکتره‌ !! وا به‌نێو هه‌مووماندا گوزه‌ر ده‌که‌ن ..ووشکه‌ ساڵى چۆن مه‌حاڵه‌ و ڕووى له‌ ناوچه‌که‌ کردوه‌ و خه‌ڵکى باشوورى عێراق و ده‌وروبه‌ر به‌ناوى ووشکه‌ ساڵى یه‌وه‌ به‌ره‌و نیشتیمان هه‌ڵ دێن .. ئاوهاش بیرو هزرى سیاسه‌تى کوردى ڕوو له‌ ووشک بوونه‌ ، به‌ شێوه‌یه‌ک ٥٠ ساڵى تر هیچ ئایدلۆژیایه‌ک جێگره‌وه‌ى نیه‌ ، لووت به‌رزى و پێ داگرى و ووڵات دان به‌ پشتدا و هه‌ڵهاتن به‌ موڵکى ووڵاته‌وه‌ وێنه‌ى داهاتووى ٥٠ ساڵه‌ى داهاتووه‌ .
دیموگرافیاى ٥٠ ساڵى تر  ئه‌و ڕاستى یه‌ تاڵه‌یه‌ که‌ که‌س باوه‌ڕى به‌ شیرازه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى و که‌لتوورى نامێنێت ، هه‌روه‌ک ووشکه‌ ساڵى یه‌که‌ ، توانه‌وه‌ى تاشه‌ شه‌خته‌کان و وون بون له‌ نێو ده‌ریایه‌کى پێ‌ له‌ ڤایرۆس و خاش خاشدا .
دابه‌ش بوون و په‌رته‌وازه‌یى ئه‌و گومه‌ له‌رزه‌یه‌یه‌ که‌ چاوه‌ڕوانى خه‌ڵکانێک ده‌کات چه‌ندین سه‌ده‌یه‌ به‌ناوى خه‌بات و ئازادى و دیموکراسى یه‌وه‌ که‌له‌ سه‌رى تێدا ده‌نێژرێت و جینوساید و کیمایى و زینده‌به‌چاڵ کردن و توێژینه‌وه‌ى داگیرکارى تێدا ئه‌نجام ده‌درێت .
توانه‌وه‌ى به‌سته‌ڵه‌که‌کان و ووشکه‌ ساڵى نیشتیمان ده‌بێت ڕوو بدات ، چونکه‌ پیره‌مێرده‌ که‌له‌ ڕه‌قه‌که‌ نه‌یتوانى له‌سه‌ر مێز دابنیشێت و گره‌وى یاریه‌که‌ بباته‌وه‌ .


ئەم وتارە گوزارشتە لە رای نوسەر و جەماوەر نیوز لێی بەرپرس نیە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ