وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی یاسایی ده‌كات

17.08.2019
جەماوەر نیوز
له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراقدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات هه‌ر كه‌سێك ده‌ست بۆ ناوبانگی سوپای عێراق ببات كه‌ گه‌وره‌ترین داستانی قاره‌مانێتیان دژی چه‌كدارانی داعش تۆمار كردووه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی دیكه‌ و پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌وكاته‌ ده‌ستی گه‌ل به‌ یاسا هه‌ر هه‌وڵێكی سڕینه‌وه‌ی ئه‌و داستان و قاره‌مانێتیانه‌ ده‌وه‌ستێنێ".
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق رایگه‌یاندووه‌: "ده‌ست به‌ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ كراوه‌ كه‌ ناوی سوپای عێراقیان له‌ شوێنی ناشیاو و دوور له‌ ئازایه‌تی و مافه‌كانی هێناوه‌".