ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه
4ی ئه‌یلول به‌ئاماده‌بونی ڕزگار غه‌فور، قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور و به‌رپرسانی
حكومی و حزبی كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی شاره‌زوور كرایه‌وه.
قائیمقامی قه‌زای
شاره‌زوور له وته‌یه‌كیدا كردنه‌وه‌ی كۆلیژی په‌روه‌رده له قه‌زای شاره‌زوور به
ده‌سكه‌وتێكی زانستی و رۆشنبیری و ئه‌كادیمی له ناوچه‌كه وه‌سفی كرد و پاڵپشتی و
هاوكاریكردنی خۆی بۆ ئه‌و ناوه‌نده
باڵایه‌ی خوێندن ده‌ربڕی.
له‌و باره‌یه‌وه به‌رپرسی
ناوه‌ندی شاره‌زووری ڕێكخراوی بزوتنه‌وه‌ی خوێندكارانی كوردستان به جه‌ماوه‌رنیوزی
ڕاگه‌یاند هه‌وڵ و ماندبونێكی زۆری ویست تا كۆلیژی په‌روه‌رده له قه‌زای شاره‌زوور
كرایه‌وه.
وتیشی له ساڵانی ڕابردوو وه‌ك ناوه‌ندی شاره‌زووری ڕێكخراوه‌كه‌مان واژۆمان كۆكرده‌وه بۆ كردنه‌وه‌ی كۆلیژ له قه‌زاكه‌دا و سه‌ردانی به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تمان كرد و یاداشت و داواكاریمان گه‌یانده په‌رله‌مانی كوردستان و ئێستاش مایه‌ی خۆشحاڵی هه‌موو لایه‌كه به كردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆلیژه له قه‌زای شاره‌زوور.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052