به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سه‌ردانی وه‌زیری ڕۆشنبیری ده‌كات

05.09.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 5ی ئه‌یلول به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوون سه‌ردانی به‌ڕێز حه‌مه‌ی حه‌مه‌ سه‌عید، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد.
‏له‌ دیدارێكدا به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود پشتیوانی خۆی بۆ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ وه‌زیری ڕۆشبیری و لاوان خواست له‌ ئه‌ركه‌ نوێكه‌یدا .
به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد گرنگه‌ له‌ ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشبیری فه‌رهه‌نگ و كه‌لتوری كوردی په‌ره‌ی پێبدرێت و گرنگی به‌ به‌رهه‌می هونه‌ری كوردی بدرێت و هاوكاری لاوان بكرێت بۆ هێناندی خواسته‌كانیان.
لای خۆشیه‌وه‌ وه‌زیری ڕۆشبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمودی كرد كه‌ به‌رده‌وام پشتیوانی له‌ نوسه‌ران و ڕۆشبیران و هونه‌رمه‌ندان كردووه‌ و ڕۆڵی له‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمودی به‌رز نرخاند له‌ پاڵ خه‌بات و تێكۆشاندا گرنگی به‌ كه‌لتوری كوردی داوه‌ .