حزبه‌ كوردییه‌كان له‌ كه‌ركوك له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری یونامی كۆبونه‌وه‌

11.09.2019
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ١١ئه‌یلول سەرجەم حزبە کوردستانییەکان کەرکوک لە بینای پارێزگای کەرکوک لە نوسینگەی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان لە عێراق یونامی لەگەڵ بەڕێوەبەری نووسینگەی کەرکوک لورا رومانازی کۆبونەوە.
له‌و باره‌یه‌وه‌ هه‌ردی حسێن،لێپرسراوی په‌یوه‌ندیه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی ڕاگه‌یاند مه‌به‌ست له‌ سه‌ردانی لایه‌نه‌ كوردیه‌كان له‌ كه‌ركوك خستنه‌ڕووی داواكاری كورد بوو كه‌ بریتی بوو له‌ ئاسایی کردنەوەی دۆخی کەرکوک و مەلەفی ئەمنی شارەکە بە دەستی پۆلیس کەرکوکەوە بێت و جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠ دەستوری عێراقو هەموارکردنەوەی مادەی ٣٥ و رێگرتن لە تەعریب کردنی شاری کەرکوک
و  لە دوای ١٦ی ئۆکتوبەر دەرکردنی ٨٠بەڕێوەبەر و جێگری بەڕێوەبەر و سەروکێ بەش لە شاری کەرکوک و دانانی کەسی عەرب لە جێگایان.
لێپرسراوی په‌یوه‌ندیه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی حزبی سۆسیالیست وتیشی  داواکاریه‌كانی کورد بە بایەخەوە وەرگێڕ و لورا رومانازی،به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی یۆنامی له‌ كه‌ركوك و ڕاوێژكاری كاروبایری سیاسی  له‌ وه‌ڵامدا وتی دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كار له‌ سه‌ر داواكانتان ده‌كه‌ین و ئه‌توانین له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و كۆمیسیۆن قسبه‌بكه‌ین وتیشی چاودێری دۆخی كه‌ركوك ده‌كه‌ین و ئاگاداری هه‌موو باردۆخه‌كانی كه‌ركوكین.

زۆرترین خوێندراو