11ى ئه‌یلول ڕۆژێکی پڕ قوربانی

11.09.2019
جەماوەر نیوز
لەکاتێکدا شەڕێکی نەخوازراو بەرۆکی میللەتەکەمانی گرتبوو ، گەورە ڕێکخراوی تیرۆرستی جیهانی (داعش) پەلاماری خاکی کوردستان و کەرکوکی کوردانی دابوو ، هێزێکی گەورەی حزبی سۆسیالیست بە سەرکردایەتی کاک محمدی حاجی محمود لە کەرکوک ئامادەبوون بۆ بەرگری لەخاکی کوردستان ، لە ڕۆژی 2015/9/11 لەکاتی پاک کردنەوەی مۆڵگەی تیرۆرستان بۆمبێکی چێنراو بە سەرکردەی گەلەکەمان و هێزەکەی حزبی سۆسیالیستدا تەقیەوەو لەئەنجامدا کاک محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود بریندار بوو وە فەرماندەی هێزەکە عمید صلاح حاجی عه‌لی و چەندین پێشمەرگەی ئازا بەسەختی بریندار بوون و مەخابن پێشمەرگەی ئازاو چاونەترس و دڵسۆز بەخاک و نیشتیمان (شەوکەت محمد عه‌لی) لەبەر قورسی برینەکەی گەیشتە کاروانی نەمران .
هەزار سڵاو لەگیانی پاکی شەهید شەوکەت و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان.
درودو سڵاو بۆ گیان فیدایی پێشمەرگەکانی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان.
ئەنجومەنی ڕێکخستنی ناوەندی
حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان

زۆرترین خوێندراو