تره‌مپ باس له‌ جێگره‌وه‌ی به‌غدادی ده‌كات

01.11.2019
جەماوەر نیوز
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ تویتێكدا ڕایگه‌یاند داعش سه‌ركرده‌یه‌كی نوێی هه‌یه‌ ئێستا و "زۆر به‌ باشی ده‌زانین كێیه‌".
رۆژی پێنجشه‌ممه‌، 31ی تتشرینی یه‌كه‌م رێكخراوی داعش، دانی به‌ كوژرانی ئیبراهیم عه‌واد سامه‌رائی، ناسراو به‌ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، خه‌لیفه‌ی رێكخراوه‌كه‌ و ئه‌بو حه‌سه‌ن موهاجیر، وته‌بێژى رێكخراوه‌كه دانا، كه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كوژران.