خۆپیشانده‌ری عێراق له‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان ته‌ماشای یاری هه‌ڵبژارده‌كه‌یان كرد

14.11.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ له‌ چوارچێوه‌ی پاڵاوتنه‌كانی وڵاتانی كیشوه‌ری ئاسیا بۆ مۆندیاڵی 2022ی قه‌ته‌ر هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران بووه‌.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق توانی به‌ ئه‌نجامی 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك شكستی به‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئێران هێنا.
خۆپیشانده‌رانی عێراق له‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌ڕێگای شاشه‌ سكرینه‌وه‌ ته‌ماشای یاری هه‌ڵبژارده‌كه‌یان كرد، به‌ هۆی خۆشی ده‌ربڕین به‌ به‌كار هێنانی چه‌ك له‌ پارێزگای به‌سره‌ منداڵێك گیانی له‌ ده‌ستدا.