جەماوەر نیوز
ڕۆژی هه‌ینى 15ی تشرینی دووه‌م له شارى سلێمانى به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجى
مه‌حمود سه‌ردانى باره‌گاى پارتی دیموکراتی پێشکەوتوخوازی کورد له سوریا
کرد به مه‌به‌ستی دەڕبڕینی هاوخەمی به بۆنه‌ی كۆچی دوایی تێکۆشه‌ر و
خه‌باتگێڕى كورد به‌ڕێز حه‌مید ده‌روێش، سکرتێرى پارتى دیموکراتی
پێشکه‌وتنخوازى کورد له سوریا کرد .و له‌لایه‌ن به‌ڕێز عه‌لى شه‌مزینى و
ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى مه‌کته‌بی سیاسی پارتى دیموکراتى پێشکه‌وتنخوازى کورد پێشوازی گه‌رمیان لێ‌كرد.
له دیدارێكدا به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود باسی له ڕۆڵ و تێكۆشانی
به‌ڕێز حه‌مید ده‌روێش كرد له چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى کورد له سوریا و
هه‌وڵه‌کانى بۆ ئاشتى و سه‌قامگیرى له ناوچه‌كه‌دا.
و به‌ڕێزیان
داواى له خواى گه‌وره کرد که ئه‌مه دواهه‌مین ناخۆشى بێت بۆ بنه‌ماڵه و
هاوخه‌بات و هاوڕێیانى له پارتى پێشکه‌وتنخوازى کورد له سووریا .
ڕۆژى پێنج شه‌ممه 24ی تشرینی یه‌كه‌می 2019 مامۆستا حه‌مید ده‌روێش،
سکرتێری پارتى پێشکه‌وتنخوازی کورد له سوریا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه کۆچی
دوایی کرد .