عادل عه‌بدولمه‌هدی : پایه‌ندین به‌ ئاڵوگۆڕی ئاشتییانه‌ی ده‌سه‌ڵات

30.11.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌ باره‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی كۆبووه‌.
عادل عه‌بدولمه‌هدی ڕایگه‌یاند حكومه‌ت هه‌موو هه‌وڵێكیدا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خواسته‌كانی خۆپیشانده‌ران و داواش له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كات چاره‌سه‌ری گونجا بۆ كێشه‌كان بدۆزنه‌وه‌ و تا پێكهینانی كابینه‌ی نوێ به‌رده‌وام بن .
ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ دوێنێ عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشێته‌وه‌ و به‌ فه‌رمیش ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كات.