جەماوەر نیوز
ئه‌مرۆ شه‌ممه 30ی تشرینی دووه‌م له
هۆڵی ته‌واری شارى سلێمانى به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حموود و به ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك
له به‌رپرسانی باڵای حزبی و حكومی و كه‌سایه‌تی ڕۆشنبیر و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌شدارى
له چله‌ى ماته‌مینى حه‌مید ده‌روێش، سکرتێری حزبی دیموکراتی پێشکه‌وتنخوازی کورد
له سوریا کرد.
سه‌ره‌تاى مه‌ڕاسیمه‌که ساتێک وه‌ستان
بۆ گیانى پاکى شه‌هیدان و داگیرساندنى چل مۆم مه‌ڕاسیمه‌که ده‌ستى پێ‌کرد.
دواتر له‌لایه‌ن عه‌لى شه‌مزینى، ئه‌ندامى مه‌کته‌بی
سیاسی حزبی دیموکراتى پێشکه‌وتنخوازی کورد له سوریا وتارێکى
پێشکه‌ش به‌ئاماده‌بوان کرد و له ووتاره‌که‌دا وێڕاى به‌خێرهێنانى ئاماده‌بوان
تیشکى خسته سه‌ر خه‌بات و تێکۆشانى به‌ڕێز حه‌مه‌د ده‌روێش.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود
تاجه‌گوڵینه‌ى ڕێز‌و وه‌فا له به‌رده‌م وێنه‌ى به‌ڕێز محه‌مه‌د ده‌روێش دانرا .
له
کۆتاییدا ژیاننامه‌ى به‌ڕێز حه‌مید ده‌روێش، سکرتێری حزبی دیموکراتی پێشکه‌وتنخوازی
کورد له سوریا له ڕێگاى داتاشۆوه نیشانى ئاماده‌بوان درا .
بەرەبەیانی رۆژى پێن جشەممە 24ی
تشرینی یەکەمی 2019، حەمید دەروێش سیاسەتمەداری ناسراوی کورد و سکرتێری حزبی
پێشکەوتنخوازی کورد لە سوریا، لە تەمەنی 83 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.