عێراق سیسته‌می به‌رگری ئیس 300 ده‌كڕێت

09.01.2020
جەماوەر نیوز
عێراق بە نیازە گرێبەستی کڕینی سیسته‌می بەرگری ئێس 300ی رووسی لەگەڵ موسکۆ چالاک بکاتەوە.
محەمەد رەزا، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگه‌یاند سوپای عێراق دەستیکردووە بە چالاککردنەوەی گرێبەستی کڕینی سیسته‌می مووشەکی ئیس 300ی رووسی، کە مەوداکەی دەگاتە 200 کیلۆمەتر.
سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، عێراق جۆرە سیستمێکی بەرگری موشەکی هەیە، کە مەوداکەی دەگاتە 20  کیلۆمەتر و لە ناوچە گرنگ و هەستیاریەکانی وڵات بڵاوەیان پێکراوە.
لەلایەکی دیکەوە یەحیا رەسول، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری رایگەیاند، وەزارەتەکەیان لەهەوڵی زیاتر بەهێزکردنی سیستمی بەرگریدایە و بۆ ئەم مەبەستەش، بە نیازە چەند فڕۆکەیەکی دیکەی ئێف 16 و تی 50ی کۆری و 159ی چیکی بکڕێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە له‌ ماوه‌ی ڕابردوو چه‌ند موشه‌كێك ئاراسته‌ی ناوچه‌كانی عێراق كرا و له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا فرۆكه‌ی وڵاتان سنوری ئاسمانی عێراق ده‌به‌زێنن.

زۆرترین خوێندراو