په‌روه‌رده‌ی شاره‌زوور پشووی ڕاگه‌یاند

09.02.2020
جەماوەر نیوز
له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا په‌روه‌رده‌ی شاره‌زوور بڵاویكرده‌وه‌ لەبەر سەلامەتی گیانی خۆێندکاران و قوتابیان و مامۆستایان و فەرمانبەران لەو سەرمایەی ڕوو لەناوچەکە کردووە و پاش راوێژکردن لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و قائیمقامی قەزای شارەزوور و بەپێ ی دەسەڵاتمان بریارماندا سبەی دوو شەممە رێکەوتی (۱٠ـ۲ـ۲٠۲٠) دەوام ڕادەگیرێت لەسەرجەم ناوەندەکانی خۆێندن لە سنوری بەڕێوەبەرێتیمان،
تێبینی
۱ـ کۆبونەوەی بەڕێوەبەرەکان لە دیوانی پەروەردە وەک خۆی دەڕوات لەسەر ژینگە .
۲ـ دیوانی پەروەردە دەوام ئاساییە

زۆرترین خوێندراو