مایک پێنس: لە دوو هەفتەی رابردوو هیچ حاڵەتێکی نوێ لە ئەمەریکا تۆمار نەکراوە

29.02.2020
جەماوەر نیوز
مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رایگەیاند، لە دەیان نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تەنها یەک نەخۆش لە نەخۆشخانە ماوە.
بە تێکڕا، 15 حاڵەتی کۆرۆنا لە ئەمەریکا تۆمارکراوە و 46 حاڵەتیش لەوانە تۆمارکراوە کە لە دەرەوەی ئەمەریکا دووچاری ڤایرۆسەکە بوون و گەڕاونەتەوە.
جێگری سەرۆکی ئەمەریکا ئەوەشی ئاشکراکردووە، 47 هەزار کەس لە ئەمەریکا بە گومانی بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا پشکنینیان بۆ کراوە و لە دوو هەفتەی رابردووش، هیچ حاڵەتێکی نوێ لە ئەمەریکا تۆمار نەکراوە

زۆرترین خوێندراو