یانەی نیوکاسڵ تەوقەکردن لە یاریزانەکانی قەدەغە ده‌کات

29.02.2020
جەماوەر نیوز
یانەی نیوکاسڵ یونایتدی ئینگلیزی بڕیاریدا لە ترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ماوەیەک تەوقەکردن لە یاریزانەکانی یانەکەی قەدەغە بکات.
ستیڤ ڤرووسی راهێنەری نیوکاسڵ یونایتدی ئینگلیزی لە لیدوانێکیدا رایگەیاند 'لەسەر داوای پزیشکی یانەکەمان بڕیارمان داوە تەوقەکردن لە سەرجەم یاریزانەکانی یانەکەمان قەدەخە بکەین، چونکە رۆژانە وەکو رۆتینێک زۆربەی یاریزانەکان تەوقە لەگەڵ یەکتری دەکەن و باوەش بەیەکدا دەکەن، بڕیارمان داوە تاکو ماوەیەک ئەم شتانە قەدەخە بکەین بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە خۆمان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بپارێزین.

زۆرترین خوێندراو