قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور ژماره‌یه‌ك بڕیار بۆ خۆپارێزی له‌ كۆرۆنا ده‌ركرد

12.03.2020
جەماوەر نیوز
ڕزگار غه‌فور،قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور ژماره‌یه‌ك بڕیار بۆ خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ركرد.
ده‌قی بڕیاره‌كانی قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور:

۱_ داخستنی سه رجه م چایخانه کان و کافتریاکان .
۲. داخستنی سه رجه‌م سه رتاشخانه کان له سنوری قه زای شاره زوور و ناحیه ى وارماوا.
۳. جه خت کردنه وه له سه ر راگرتنی هه مو جوره چالاکی و پرسه و بۆنه ‌و مه راسیمه ئاینى وکومه ڵایه تیيه کان و روشنبیریيه‌کان و وه رزشيیه‌کان ( یاریگای تارتان و هوڵه وه رزشیيه کان )که قه‌ره بالغی دروستبکات.
٤.داخستنی سه رجه م چێشتخانه‌کانی 1 ئه ستیره و 2 ئه ستیره.
٥.داخستنی دارستانی وارماوا به ڕووی هاوڵاتیان .
6- ڕاگرتنی دانیشتن وخواردن له خواردنگه خێراکان (ته نیا سه فه ری ڕێگه پێدراوه).
7- قه ده‌غه کردنی هاتوچۆی هاوڵاتیان له نێوان پاێزگاکان و ئیداره سه ربه خۆکان " ته نها حاڵه تی زه رووری نه بێت ئه ویش به پسوله ی ڕێگه پێدانی یه که ی گارگێڕی نه بێت له‌گه‌ڵ لیژنه ی ئه منیدا .
7 - ئه م بریارانه له (13-3-2020) تاکو (1-4-2020) کاری پێده‌کرێت.

زۆرترین خوێندراو