ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
كابینه‌كه‌ی كازمی ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌تی تائێستا پڕنه‌كراوه‌ته‌وه و ده‌نگ له سه‌ر وه‌زیره‌كانیان نه‌دراوه له نێویشیاندا وه‌زاره‌تی نه‌وت.
له‌و باره‌یه‌وه ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگه‌یاند 44 كه‌س خۆیان به‌ربژێر كردووه بۆ پۆستی وەزیری نەوتی عێراق .
عەبدولئەمیر مەیاحی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر بازنەی پارێزگای بەسرە رایگەیاند تائێستا 44 کەس خۆیان بۆ پۆستی وەزیری نەوتی عێراق کاندید به‌ربژێر كردووه، دوای دەنگدان لەنێو پەرلەمانتارانی پارێزگاکە سێ کەس بۆ پۆستەکە یەکلادەکەنەوە و ناوەکانیان راده‌ستی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران ده‌كه‌ن.
پێشتر نوێنەرانی بەسرە لە پەرلەمان، هەڕەشەی بایکۆتکردنی دانیشتنی دەنگدان بە کابینەکەی کازمییان کردبوو، ئەگەر پۆستی وەزارەتی نەوت، پشکی پارێزگاکەیان نەبێت.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052