ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 20ی ئایار له قه‌زای شاره‌زوور هاوكاری به‌سه‌ر زیاتر له 1500خێزانی كه‌مده‌رامه‌ت دابه‌شكرا.
له‌و باره‌یه‌وه به‌رپرسی نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور به جه‌ماوه‌رنیوزی ڕاگه‌یاند ئه‌مڕۆ ده‌ستكرا به دابه‌شكردنی پێداویستی خۆراكی به‌سه‌ر كه‌مده‌رامه‌تان له قه‌زای شاره‌زوور .
وتیشی زیاتر له 1500 خێزان سودمه‌ند بوون له‌و هاوكاریانه كه بریتی بوو له (50 کیلۆ ئارد و 10 زه‌يت و 2 قوتوو دۆشاو و 5 کیلۆ نیسک).
به‌رپرسی نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو له ماوه‌ی ڕابردوو به هه‌وڵی قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور زیاتر له 1000 خێزان پێداویستی خۆراكیان به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه و له‌وچێوارچێوه‌یشدا هه‌وڵه‌كانی قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور به‌رده‌وامه بۆ دابینكردنی هاوكاری بۆ كه‌مده‌رامه‌تان له قه‌زای شاره‌زوور.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052