محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ڕیفراندۆم تاپۆیەکی ڕەشە لە گیرفانی هەموو تاکێکی خەڵکی کوردستان

08.06.2020
جەماوەر نیوز
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود له‌ باره‌ی بڕیاردان له‌ ڕۆژی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌"ڕیفراندۆم تاپۆیەکی ڕەشە لە گیرفانی هەموو تاکێکی خەڵکی کوردستاندا هەرکات ویستی مافی چارەی خۆنوس بکات پێویستی بەڕیفراندۆم و گەڕانەوە نیەو مێژوویەکی پاک و بێگەردە هەتا هەتایە بۆ کورد و کوردستان، بۆیە ئێمە پابەندبون بەڕیفراندۆم بەگەورەترین دەست کەوتی میلەتەکەمان ئەزانین". 
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود:
لە بەرواری ۷ی٦ی۲۰۱۷ ی زایینی ــ
۲۷۱۷ساڵی کوردی ڕۆژێکی مێژووی بوو لە مێژووی گەلی کورددا
لە ۷ی٦ی۲۰۱۷ دا هەموو هێزوو حزبە کوردستانیەکان و لیژنەی هەڵبژاردنەکان و کەسایەتی یاسای و حکومەت و پەرلەمان و لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکان
بەسەرپەرشتی جەنابی ( سەرۆک مسعود بارزانی) و بەئامادەبونی بەڕێز ( کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی )، بەڕێز کاک مسعود بارزانی داوای لەهەموو هێزە سیاسیەکان کرد بۆ دیاری کردنی ڕۆژی دەنگدان بەڕیفراندۆم، هەموو حزبەکان پشتیوانیان لەڕای بەڕێز بارزانی کردو لەلایەن حزبەکانەوە چەند ڕۆژێک باسکرا بۆ دەنگ دان بە ڕیفراندۆم بۆسەربەخۆی کوردستان، بەڵام لەلایەن یەکیک لەحزبەکانەوە ڕۆژی (۲٥ی۹ ) دیاری کراو لە بەرواری ۲٥ی۹ی۲۰۱۷ خەڵکی کوردستان سەرەڕای گەلەکۆمەکی و چاوچنۆکی دوژمنان و ناحەزانی خەڵکی کوردستان میلەتەکەمان بۆ دۆست و دوژمنی سەلماند کورد لەبواری نەتەوەی و نیشتمانیدا لەکاتە هەستیارەکاندا کەس خۆی لەبەردەم ئێرادەی گەلدا ناگرێت.
بۆیە میلەتی کورد بەڕێژەی ۹۳٫٨ ٪ دەنگی بەڕیفراندۆم و سەربەخۆی کودستان دا، بۆیە ڕیفراندۆم تاپۆیەکی ڕەشە لەگیرفانی هەموو تاکێکی خەڵکی کوردستاندا هەرکات ویستی مافی چارەی خۆنوس بکات پێویستی بەڕیفراندۆم و گەڕانەوە نیەو مێژوویەکی پاک و بێگەردە هەتا هەتایە بۆ کوردو کوردستان، بۆیە ئێمە پابەند بون بەڕیفراندۆم بەگەورەترین دەست کەوتی میلەتەکەمان ئەزانین.
محەمەد حاجی مەحموود
۷ی ٦ی ۲۰۲۰
گوڵەخانە


زۆرترین خوێندراو