ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
له فه‌ره‌نسا له‌مڕۆوه زۆربه‌ی رێككاره‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ هه‌ڵده‌گیرێن و دوباره قوتابخه‌نه و رێستۆرانت و كافتریاكان ده‌كرێنه‌وه، ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ش ئه‌و هه‌نگاوانه به سه‌ركه‌وتنی یه‌كه‌م به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنادا ناوده‌بات.
ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی فه‌ره‌نسا "ئێلیزێ"وه وتارێكی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند، له ئێستادا هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بووه‌ته پێویستی، بۆیه بڕیاریان داوه رێكاره‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ كۆتایی پێبێت و دوباره رێگه به كردنه‌وه‌ی رێستۆرانت و كافتریاكان بدرێت به جێبه‌جێكردنی رێكاره ته‌ندروستییه‌كانه‌وه.
ماكرۆن پێی وایه روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا هێشتا كۆتایی نه‌هاتووه، به‌ڵام گه‌شبینه به‌وه‌ی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه‌دا به‌ده‌ستهێناوه.
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا پابه‌ندبونی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌شی به دووباره كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان له رۆژی 22ی ئه‌م مانگه‌دا دوپاتكرده‌وه، وتیشی "له‌و شوێنانه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتیی تیایدا كۆده‌بنه‌وه، رێكاره‌كان توندده‌بن".
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه ئه‌ولیفیه فیران، وه‌زیری ته‌ندروستی فه‌رنسا ڕایگه‌یاند فه‌رنسا قۆناغێكی گرنگی بڕی له ڤایرۆسی كۆرۆنا ، به‌ڵام ڤایرۆسه‌كه بونی ماوه و كۆتای پێناهاتووه بۆ كۆنترۆڵكردنی پێویسته خۆپارێزی لێبكرێت.
دوێنێ یه‌ك شه‌ممه 9 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به هۆی كۆرۆنا له فه‌ره‌نسا تۆمار كرا و كۆی گشتی گیان له ده‌ستدا به هۆی كۆرۆنا له فه‌ره‌نسا گه‌شته 29407كه‌س.
هه‌روه‌ها كۆی گشتی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له فه‌رنسا گه‌شته 157220 كه‌س.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052