لە بەغدا مووشەکێک ئاڕاستەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا کرا

05.07.2020
جەماوەر نیوز

مووشەکێکی کاتیۆشا ئاڕاستەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا کرا، بەڵام رێگری لێكرا ئامانجەكە بپێكێت.
سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق رایگەیاند، مووشەکێکی کاتیۆشا ئاڕاستەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کراوە و لەرێگەی سیستمی مووشەکی پاتریۆتەوە لە ئاسمان تێکشکێنراوە، پاشماوەی مووشەکەکەش لە نزیک پردی هەڵواسراو لە ناوچەی سەوز کەوتە خوارەوە.
لە ماوەی مانگی رابردوودا زیاتر لە 20 مووشەک ئاراستەی ناوچەی سەوز و باڵیۆزخانەی ئەمەریکا کراون


زۆرترین خوێندراو