ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 11ی ته‌موز ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه " له سنووری سه‌نته‌ری شار و سه‌رجه‌م قه‌زاكانی دیكه‌ی سنووری پارێزگای هه‌ولێر، له‌كاتژمێر (12)ی شه‌و تاوه‌كو (5) به‌یانی، سه‌رجه‌م بازاڕ و دوكان و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی بۆ خزمه‌تی هاوڵاتییان كراوه‌ن داده‌خرێن، جگه له ده‌رمانخانه‌كان.".
ده‌قی بڕیاره‌كانی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر:
له كاتژمێر (12)ی ئه‌مشه‌و 11 له‌سه‌ر
12ی2020/7، بۆماوه‌ی یه‌ك هه‌فته تاوه‌كو كاتژمێر 12ی شه‌وی 18 له‌سه‌ر
19ی2020/7 ڕێكاره‌كان به‌مشێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه ده‌بێت:-
1- له سنووری سه‌نته‌ری شار و سه‌رجه‌م
قه‌زاكانی دیكه‌ی سنووری پارێزگای هه‌ولێر، له‌كاتژمێر (12)ی شه‌و تاوه‌كو
(5) به‌یانی، سه‌رجه‌م بازاڕ و دوكان و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی بۆ خزمه‌تی
هاوڵاتییان كراوه‌ن داده‌خرێن، جگه له ده‌رمانخانه‌كان.
2- هاتووچۆ له‌نێوان
پارێزگای هه‌ولێر و پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق
به‌داخراوی ده‌مێنێته‌وه، جگه له‌و حاڵه‌تانه نه‌بێت كه له به‌یانی
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دیاریكراون.
3- سه‌باره‌ت به
كه‌رنتینی ئه‌وانه‌ی له‌وڵاتانی تره‌وه له‌ڕێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی
نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر یان له‌ده‌روازه‌ی سنووری حاجی ئۆمه‌ران و ده‌روازه
سنوورییه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ شاری هه‌ولێر، ژووری
ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر دوای ئه‌وه‌ی ڕاوێژ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی
ناوخۆ و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات ئه‌و
رێكاره ده‌گرێته‌به‌ر، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌وڵاتانی تره‌وه
ده‌گه‌ڕێنه‌وه دەبێت پشكنینی پشتڕاستكراوه‌یان له‌و شوێن و وڵاته‌ی كه
لێیه‌وه هاتوون لابێت و ماوه‌كه‌ی (48) كاتژمێری به‌سه‌ردا
تێپه‌ڕنه‌بووبێ، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌رك و تێچووی خۆیان پشكنییان
بۆ ئه‌نجام ده‌درێت و به‌ڵێن نامه‌یان لێوه‌رده‌گیرێت كه بۆ ماوه‌ی (14)
ڕۆژ له‌شوێنی حه‌وانه‌وه یان ماڵه‌كه‌ی خۆیان كه‌ره‌نتین بكرێن.
4- سه‌باره‌ت
به‌بازگه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێمی
كوردستان و عێراق، ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر به‌سه‌رپه‌رشتی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر، سیسته‌مێكی بۆ پشكنین و
چۆنیه‌تی هاتنه ژووره‌وه‌ی ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی دهیانەوێت بێنه هه‌ولێر
داڕشتووه و له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوودا ئه‌و سیسته‌مه ده‌چێته
واری جێبه‌جێكردن.
5- ژووری ئۆپه‌راسیۆنی
پارێزگای هه‌ولێر له كۆبوونه‌وه‌یدا ته‌واوی ئه‌و گله‌یی و سەرنج و
ڕه‌خنه و كه‌م و كوڕیانه‌ی هه‌بوون سه‌باره‌ت به نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت
به كۆرۆناو پاك و خاوێنی و خزمه‌تكردنی نه‌خۆشه‌كانی تاوتوێكرد و خستیه
به‌رباس، دڵنییای دهدهینە هه‌موو لایه‌ك به زووترین كات هه‌ر گرفت و
كێشه‌یه‌ك هه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
6- چێشتخانه‌كان به
پابه‌ندبوون به‌ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گه‌شت
گوزار كراوه‌ده‌بن، هه‌ر چێشتخانه‌یه‌ك ئه‌و مه‌رجه ته‌ندروستییانه‌ی
بۆیان دیاركراوه جێبه‌جێیان نه‌كات شوێنه‌كه‌ی داده‌خرێت بۆ ماوه‌یه‌ك كه
له هه‌فته‌یه‌ك كه‌متر نه‌بێت.
7- به‌هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به
شێوه‌یه‌كی فراوان له شاری هه‌ولێر و مه‌ترسی داری دۆخه‌كه (مزگه‌وت،
كڵێسا، شوێنه ئاینییه پیرۆزه‌كان، هۆڵی بۆنه ئاینییه‌كان) به‌داخراوی
ده‌مێننه‌وه و پرسه دانان و چوونه سه‌رقه‌بران قه‌ده‌غه‌یه.
8-ئه‌م شوێنانه‌ش به‌داخراوی ده‌مێننه‌وه
(هۆڵه‌كانی ئاهه‌نگ گێران، هۆڵه‌كانی بووك گواستنه‌وه، یانه‌ی شه‌وانه،
نێرگهلهكێشان، هۆڵ و سه‌نته‌ره‌كانی له‌شجوانی، هۆڵه‌كانی وه‌رزشی،
مه‌له‌وانگه، هۆڵه‌كه‌كانی ئاهه‌نگی شه‌وانه، یانه‌كانی مه‌ی خواردنه‌وه
(بار)، گه‌رماو (حه‌مام)، سه‌نته‌ره‌كانی مه‌ساج).
9- سارده‌مه‌نی، چایه‌خانه، ڕیستۆرانتی
باخچه‌كان، سه‌رجه‌م شوێنه‌كانی هاوشێوه‌یان، ده‌بێت ته‌نها به كه‌ل و
په‌لی سه‌فه‌ری كه بۆ یه‌ك جار به‌كارده‌هێنرێت كاربكه‌ن و ڕه‌چاووی
ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه شوێنه‌كه‌یان
داده‌خرێت بۆ ماوه‌یه‌ك کە لهههفتهیەک كه‌متر نه‌بێت.
10- له رۆژانی هه‌ینی
(بازاڕه میللیه‌كان، گۆڕه‌پانه‌كانی باڵنده، پیشانگاكانی ئۆتۆمۆبێل)
به‌ته‌واوی داده‌خرێن و هاتووچۆكردن لێیان قه‌ده‌غه‌یه.
11- ده‌وامی
فه‌رمانگه‌كان، جگه له (ته‌ندروستی، پۆلیس، ئاسایش، فه‌رمانگه
خزمه‌تگوزارییه‌كان)، به‌سیسته‌می شه‌فتات و به‌ڕێژه‌ی له 30% ده‌بێت
له‌ڕۆژانی (یه‌ك شه‌ممه تاوه‌كو چوارشه‌ممه)، سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی
فه‌رمانگه‌كان ده‌بێت (ده‌مامك) ببه‌ستن، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك له كاتی
ده‌وام (ده‌مامك)ی نه‌به‌ستابێت رێكاری كارگێری به‌رامبه‌ری ده‌گیرێته
به‌ر، هیچ هاوڵاتییه‌ك و موراجعێك به‌بێ به‌ستنی (ده‌مامك) بۆی نیه بچێته
ناو هیچ فه‌رمانگه‌یه‌ك، هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌ك قه‌ره‌بالغی تێدا دروستبێت
به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیدار ده‌وام له‌و
فه‌رمانگه‌یه ڕاده‌گرین، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌شی جێنشینی ده‌ره‌وه‌ی شاری
هه‌ولێرن و ده‌وامییان له‌ناوی سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێره، پێویست ناكات
ده‌وام بكه‌ن.
12- له هه‌ر شوێنێكی بازرگانی و بازار و دوكان و ماركێت
و مۆڵ و چێشتخانه‌یه‌ك رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان جێبه‌جێ نه‌كرێن، ده‌ست
به‌جێ ئه‌م شوێنه داده‌خرێت، بۆ ماوه‌یه‌ك كه له هه‌فتەیەک كه‌متر
نه‌بێت.
13- كردنه‌وه‌ی نۆڕینگه و سه‌نته‌ر و
كۆمه‌ڵگه پزیشكییه‌كان ئاره‌زومه‌ندانه ده‌بێت و ئه‌وانه‌شی كراوه ده‌بن
ده‌بێت ئه‌و مه‌رجانه‌ی خواره‌وه یان تێدابێت:
ـ كردنه‌وه‌ی نۆڕینگه‌كان له كاتژمێر (3)ی دوای نیوه‌ڕۆ بۆ (8)ی ئێواره ده‌بێت.
ـ له هۆڵی چاوه‌ڕوانی له چوار نه‌خۆش زیاتری لێ نه‌بێت و نێوانی هه‌ر یه‌كه‌یان دوومه‌تر كه‌متر نه‌بێت.
ـ پزیشك ده‌ستكێشی له‌ده‌ست بێ و (ده‌مامك) ببه‌ستبێ.
ـ نه‌خۆش یه‌ك هه‌واڵی زیاتر له‌گه‌ڵ نه‌بێت و هه‌ردوكیان (ده‌مامك)یان به‌ستابێ.
ـ ڕۆژانه نۆڕینگه و سه‌نته‌ر و كۆمه‌ڵگاكان (تعقیم) بكرێن.
ـ له‌و ماوه‌یه‌دا له(كاتژمێر 3 بۆ 7) له (10) نه‌خۆش زیاتر نه‌بینرێت.
14- ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو ده‌درێت به سه‌رجه‌م
قایمقامه‌كان بۆ به‌رگرتن له كۆرۆنا و جێبه‌جێكردنی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی،
هه‌ر بڕیارێك له سنووری قه‌زاكه‌یان بیده‌ن و له كاتی پێویستیش بۆیان
هه‌یه له‌سنووری قه‌زاكه‌یان كه‌ره‌نتین و قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوه‌تی
ڕابگه‌یه‌نن.
15- ئه‌م بڕیارانه
له‌كاتژمێر 12ی شه‌وی 11 له‌سه‌ر12ی 2020/7 ده‌چێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه
تاوه‌كو كاتژمێر 12ی شه‌وی 18 له‌سه‌ر 19ی 2020/7.
ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر
2020.7.11
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052