وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گه‌شته‌ به‌غداد

19.07.2020
جەماوەر نیوز
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بەسەردانێک گەیشتە بەغدا و دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق، بڕیارە سەردانی هەرێمی کوردستانیش بکات.
ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، ئامانج لە سەردانەکەی زەریف، پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتە و هەروەها، ئامادەکاریشە بۆ سەردانەکەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران بۆ تاران.