قائیمقامیه‌تی قه‌زای شاره‌زوور ژماره‌یه‌ك خاوه‌ن زه‌وی ئاگادرده‌كاته‌وه‌

24.08.2020
جەماوەر نیوز
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا قائیمقامیه‌تی قه‌زای شاره‌زوور بڵاویكرده‌وه‌ سەبارەت بە جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە (٥)ی ساڵی (٢٠١٩)، کە تایبەتە بە خاوەنکردنی ئەو زەویانەی کە زیادەڕەوی کراوەتە سەر له ناوسنورى شاره وانى و بۆ زیاتر ڕاپەڕاندنی کاری هاوڵاتیان و جێبەجێکردنی مادەی (٢) بڕگەی (٣)ی بڕیاری سەرەوە، پێویستە زیادەڕەوکار ئەم بەڵگەنامانەی خوارەوە پێشکەش بە لیژنەکە بکات لە دیوانی قايمقاميه ت يان ديوانى ناحيه:
١- باری شارستانی + رەگەزنامەی عێراقی یان کارتی نیشتمانی.
٢- پشتگیری ئاسایش + پشتگیری ئەنجومەنی گەڕەک.
٣- فۆڕمی خۆراک.
٤- پسوڵەی ئاو و کارەبا.
٥- قسام شەرعی ئەگەر زیادەڕەوکار وەفاتی کردبێ.
٦- لە یەک خانوو زیاتر داوا نەکات بۆ تەملیک کردن.
٧- پێویستە زیادەڕەوکار تەمەنی سەروو (١٨) ساڵ بێت.

زۆرترین خوێندراو