وەزیری بەرگریی فەرەنسا: شانازی بەوەوە دەکەین لەگەڵ پێشمەرگە شەڕی داعش دەکەین

27.08.2020
جەماوەر نیوز
وەزیری بەرگریی فەرەنسا لە هەولێرە و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
نێچیرڤان بارزانی و فلۆرێنس پارلی باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و پاریس، پێشهاتەکانی ناوچەکە و شەڕی هاوبەشی هەردوولا دژی داعش کرد. 
لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، فەرەنسا لە زۆر وێستگەی دژواردا پشتگیری هەرێمی کوردستانی کردووە، سوپاسی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسایشی کرد کە گەمارۆی سەر هەرێمی کوردستانی شکاند.
نێچیرڤان بارزانی وتی، دەیانەوێت لەگەڵ فەرەنسا پەیوەندییەکانیان پەرە پێبدەن. هاوکات فلۆرێنس پارلی، ئاماژەی بەوە کرد، سەردانەکەی بۆ پاڵپشتیی عێراق و هەرێمی کوردستانە. 
وەزیری بەرگریی فەرەنسا رایگەیاند، شانازی بەوەوە دەکەن لەگەڵ پێشمەرگە شەڕی داعش دەکەن، سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش سوپاسی رۆڵی فەرەنسای لە تێکشکاندنی داعش کرد.

زۆرترین خوێندراو