ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی موچه‌ كرا

07.10.2020
جەماوەر نیوز
له‌ ئه‌مڕۆوه‌ بانكی رافیدەینی عێراق دەستپێكردنی دابەشكردنی موچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەرانی راگەیاند.
ئەمڕۆ چوار شه‌ممه‌ 7ی تشرینی یه‌كه‌م دابەشكردنی موچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەرانی عێراق بە فەرمانی وەزیری دارایی دەستیپێكردوە و بەگوێرەی ریزبەندی وەزارەتەكان و پارەی پێویست دابەشكردنی موچە لەرۆژانی داهاتوشدا بەردەوام دەبێت.
لەوبارەیەشەوە بانكی رافیدەین لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، فەرمانگەكان بەگوێرەی ڕیزبەندیی وەزارەتەكانیان، دەتوانن سەردانی لقی بانكی ڕافیدەین بكەن لەپارێزگاكانی عێراق بۆئەوەی موچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران وەربگرن.

زۆرترین خوێندراو