ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه 23ی تشرینی دووه‌می 2020 لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی حه‌وته‌م سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی شاره‌زووری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستانی كرد.
دەستپێکی کۆنفراسەکە بە چەند ساتێک وەستان بۆگیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد.
ڕزگار غەفور، سەرۆکی لێژنەی ئامادەکاری کۆنگرە له كۆنفراسه‌كه‌دا باسی لەمێژوو تێکۆشانی حزبی سۆسیالیست کرد کە لەڕابوردا قوربانی زۆریداوە بۆ بەدەستهێنانی مافی گەلەکەمان ، سەدان داستان و نەبەردی دژی ڕژێمی بەعس تۆمار کردوە ، بە هەزارن شەهیدی بەخشیوە ڕۆڵی دەڤەرەکەش لە قوربانی گیان بەخشیندا بەرز نرخاند کە بەبەردەوامی فاکتەرێکی سەره‌کی سەرخستنی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بوون لە قۆناغە جیاجیاکانی خەبات و تێکۆشان‌دا .
هەروەها ئاماژە بە ڕۆڵ و کاریگەری کادیر و پێشمەرگە و تێکۆشەران و ئەندامانی مەڵبەندی شارەزوور کرا کە لە ڕابووردا کاریانکردوە بۆ خزمەتکردنی جەماوەری دەڤەرەکەیان و ئەو گیانی قوربانی و تێکۆشانەش تا ئێستا بەردەوامە .
لە بەشێکی تری کۆنفراسەکەدا پڕۆژەی پەیڕە و پڕۆگرامی نوێی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بۆ ئامادەبوان شیکرایەوه و بەگرنگیەوە باس لە دیدو تێڕوانینی ئامادەبوان کرا بۆ کۆنگرەی حەوتەم هەروەها میکانزمی گونجاو تاوتوێکراو ڕۆڵی ڕێکخستنەکان و دەزگا و ئۆرگانەکانی حزب لە سەرکەوتنی کۆنگرە بەگرنگ وەسفکرا.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052