ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له كار‌و چالاكییه وه‌رزشییه‌كانی یانه‌ی وه‌رزشی به‌ختیاری ، لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت سه‌ردانی یانه‌كه‌و دامه‌زراوه‌كانی كرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2 ی كانونی یه‌كه‌می 2020 ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی وه‌رزشی به‌ختیاری له باره‌گای یانه پێشوازیان له وصفی كریم عباس، سه‌رۆكی لیژنه‌ی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی عێراق/ فه‌رمانگه‌ی په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌یی و وه‌فدێكی هاوڕێی كرد .
له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا باس له كاروچالاكییه‌كانی یانه‌ی وه‌رزشی به‌ختیاری كرا كه له‌ساڵی 1995 وه مۆڵه‌تی یانه‌ی پێدراوه‌و له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كانی كوردستان و عێراق به‌شداری كارای هه‌بووه‌و ژماره‌یه‌ك نازناویشی به‌ناوی خۆیه‌وه كردووه.
پاشان لیژنه‌كه سه‌ردانی كۆمه‌ڵگای وه‌رزشی یانه‌كه‌یان كرد له‌گه‌ڕه‌كی چوارچرای شاری سلێمانی كه 48% ی ته‌واو بوه‌و به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه كاره‌كانی به‌كاتی وه‌ستاوه.
لیژنه‌كه هیوایان خواست ئه‌و كۆمه‌ڵگا وه‌رزشییه به‌زوویی ته‌واوبكرێت كه سوودی گه‌وره‌ی بۆ گه‌نجان و لاوانی شاری سلێمانی ده‌بێت.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052