
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود په‌یامێكی هاوخه‌می ئاراسته‌ی مەزلوم عەبدی کۆبانی ده‌كات به بۆنه‌ی كۆچی دوای دایكیه‌وه.
ده‌قی په‌یامی هاوحه‌می محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود:
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
بەڕێز مەزلوم عەبدی، به‌خه‌م و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان خاتوو خەزنە حاجی حسێن مان پێگەیشت، لە ناخەوە دڵگرانی کۆچی دوایی خوالێخۆشبووین و هاوبه‌شی خه‌می گه‌وره‌ی خێزان و بنه‌ماڵه و که‌سوکارین.
له خوای گه‌وره داواکارین گیانی پاکی خاتوو خەزنە بە به‌هه‌شتی به‌رین ببەخشێت و سه‌بوری و ئارامی به‌دڵی خێزان و که‌سوکاری ببه‌خشێت.
انا للە وانا الیە را‌جعون
لەگەڵ ڕێزمدا
محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود
۲٠۲۱/۱/۲٠
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052