كازمی داوایه‌ك ئاراسته‌ی سوپای عێراق ده‌كات

22.01.2021
جەماوەر نیوز
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە گۆڕانکاری لە دەزگا ئەمنییەکان و دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەی لەو دوو تەقینەوەیەی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ كه‌ بەغدا روویاندا.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە کازمی فەرمانیکردووە بە کردنەوەى دۆسیەى لێکۆڵینەوەى بەپەلە لەبارەى تەقینەوەکان، وەستان لەسەر هۆکارەکانى ئەو دزەکردنە ئەمنییە، و راوەدوونانى شانە نووستووە تیرۆریستییەکان کە کارئاسانییان کردووە بۆ دەربازکردنی تیرۆریستان و ئەنجامدانی تاوانەکەیان.
هەروەها سوربوونى خۆى نیشاندا لەسەر ئەنجامدانى گۆڕانکاریی لە پۆستە ئەمنییەکان و جەختیکردەوە لەو بارەیەوە ناچنە ژێر بارى فشار و ئیرادەى سیاسییەوە.
کازمی ئاماژەی بەوە کردووە کە بەپێی پێویستی گۆڕەپانەکە گۆڕانکاریی لە پۆستە ئەمنییەکان دەکەن و جەختیکردەوە لەو بارەیەوە ناچنە ژێر بارى فشار و ئیرادەى سیاسییەوە.
لە کۆتایی راگەیاندراوکە ئاماژە بەوە دراوە کە کازمی داوای لە سوپا کردووە پشتیوانی پێشکەش بە هێزەکانی ئەمنیی دیکە بکەن و رۆڵی خۆی بگێرێت لە پشتیوانی مەیدانی و ئەمنیی.

زۆرترین خوێندراو