ئه‌مڕۆ رووفاتی 104 ئێزدی له‌ گوندی كۆچۆ بەخاکدەسپێردرێن

06.02.2021
جەماوەر نیوز
لە رێوڕەسمێكدا لە گوندی کۆچۆی سنووری شنگال رووفاتی 104 ئێزدی بە خاكدەسپێردرێن، كە لەلایەن چەكدارانی داعشەوە شەھید كراون.
دوای هەوڵێکی زۆری حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، ناسنامەی 104 کەس لە قوربانیانی ئێزدی ئاشكرا كرا، کە لەسەر دەستی داعشەوە شەهید کراون. ئەمڕۆ رێوڕەسمێکی تایبه‌ت بۆ گێڕانەوەی رووفاتەکانیان و دووبارە بە خاکسپاردنەوەیان لە گوندی کۆچۆ لە سنووری شنگال بەڕێوەدەچێت.

زۆرترین خوێندراو