حاڵەتی دیکەی نەخۆشی کەڕووی ڕەش لە مووسڵ دۆزراونەتەوە

26.08.2021
جەماوەر نیوز
بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای نەینەوا "چەندین حاڵەتی دیکەی نەخۆشی کەڕووی رەش لە مووسڵ دۆزراونەتەوە، بە تایبەت لەنێو توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، چارەسەری پێویستیش لە نەخۆشخانەکاندا نییە، بەهۆی بەرزی نرخی ڤاکسینی ئەم نەخۆشییە، کە دەگاتە 215 هەزار دینار، خەڵک ناتوانێت بیکڕێت.
پێشتر لە چەند پارێزگایەکی عێراق، دەیان حاڵەتی ئەم نەخۆشییە تۆمارکراون و ژمارەیەکیان گیانییان لەدەستداوە، نەخۆشییەکەش گوازراوە نییە و دەگمەنە.
بەگوتەی پسۆڕان، کەڕووی رەش لە تەواوی ژینگەدا هەیە، لەناو خاک، هەوا، تۆز، پاشماوەی گیانەوەر، لە شوێنە شێدارەکان، یان لەناو ئەو خواردنانەی کۆن دەبن لەوانەیە کەڕووی رەش هەبێت، زیاتر تووشی ئەو کەسانە دەبێت، کە بەرگری لەشییان زۆر لاوازە.

زۆرترین خوێندراو