وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری بریندارانی هێرشه‌ موشه‌كییه‌كه‌ی هه‌ولێر بڵاوده‌كاته‌وه‌

15.02.2021
جەماوەر نیوز
وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە زیانی موشەکەکانی ئەمشەوی شاری هەولێر ڕایگەیاند تەنها سێ بریندار هەیە
برینداری یەکەم پاسەوانی یەکێک لە قونسڵگەریەکانە لە گەڕەکی وەزیران،
باری تەندروستی باشە و جێگیرە بەڵام چەندین پڕوشکی ساچمەی بەرکەوتووە.
برینداری دووەم کەسێکی کوردی ڕۆژئاوایە لە مەیدانی ئاژەڵان، برینی قوڵ و شکانی هەیە باری تەندروستی تا ڕادەیەک جێگیرە.
برینداری سێیەم کەسێکی دیکەی مەیدانی ئاژەڵانە باری تەندروستی جێگیر نیە.
دەستبەجێ فریاگوزاریان بۆ کراوە و کاری پێویستیان بۆ ئەنجام دەدرێت لە هۆڵی نەشتەرگەری و نەخۆشخانە ماونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی
15 شوبات 2021

زۆرترین خوێندراو