ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی شاره‌زوور ناوی مامۆستایانی وانه بێژ ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
نه‌بیل حه‌مه ساڵح، لێپرسراوی خۆیه‌تی و میلاكات له په‌روه‌رده‌ی شاره‌زوور به جه‌ماوه‌رنیوزی ڕاگه‌یاند له ئێستادا نازانین چه‌ند مامۆستای وانه بێژمان پێویسته، چونكه به به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كانمان وتووه چه‌ند مامۆستاتان پێویسته له حاڵه‌تی ئاسایدا، له ئێستادا ده‌وام بووه به نیوه و واته نیوه‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌مان پێویسته كه له حاڵه‌تی ئاسایدا پێویستمان بووه.
ناوبراو وتیشی بۆ ئه‌مساڵی خوێندن ده‌سه‌ڵاتی دانانی وانه‌بێژی مامۆستایان دراوه به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، له ڕۆژانی ڕابردوو ژماره‌یه‌ك پسپۆڕی یه‌ده‌گمان نه‌مابوو ئاگاداریمان بۆ كرد و له‌گه‌ڵ ئه‌و یه‌ده‌گانه‌ی كه هه‌مانبوو ناوه‌كانمان نارد بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی.
نه‌بیل حه‌مه ساڵح هێمای بۆ ئه‌وه كرد ڕاگراتی ده‌وام له ناوه‌نده‌كانی خوێندن نه‌هاتایه‌ته پێشه‌وه ناوه‌كانمان ڕاده‌گه‌یاند به‌پێی ڕیزبه‌ندی ، بۆیه ڕاگه‌یاندنی ناوی وانه‌بێژه‌كان ده‌كه‌وێته دوای پشووه‌كانی نه‌ورۆزه‌وه.
له ماوه‌ی ڕابردوو ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژكاری ڕێكخراوه‌كانی قه‌زای شاره‌زوور له‌باره‌ی دانانی وانه‌بێژانه‌وه یاداشتێكیان ئاراسته‌ی په‌روه‌رده‌ی شاره‌زوور كرد.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052