زه‌ریفی : ڕۆژئاوا نایه‌وێت یادی هه‌ڵه‌بجه‌ بكرێته‌وه‌

16.03.2021
جەماوەر نیوز
محەممەد جەواد زەریفی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە یادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا دەڵێت کیمیابارانکردنی ئەو شارە و شه‌هیدلونی 5000  کەس،  "هێرشێکی بێشەرمانە بوو بۆ سەر خەڵکی مەدەنی". 
زەریف دەشڵێت ئەو رۆژئاواییانەی کە چەکی کیمیاییان بە سەدام حوسین فرۆشتووە، نایانەوێت یادی هەڵەبجە بکەنەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتەر نووسیویەتی؛ "16ی ئادار 33یەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەیە. هەندێک نایانەوێت یادی بکەنەوە، ئەوانەی کە لە رۆژئاواوە  چەکی کیمیایی کوژرەیان دا بە سەدام حوسێن. زیاتر لە 5000 مەدەنی بە گازی ژەهراوی شه‌هیدبوون. ئایا هێشتا دەمانەوێت قسە لەسەر مامەڵەی شەڕانی ناوچەکە بکەین؟ زەریف لە کۆتایی تویتەکەیدا نووسیویەتی: "بێشەرمانەیە".
.

زۆرترین خوێندراو