نێچیرڤان بارزانی: مامه‌ڵه‌كردنی به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان فیدراڵی نییه‌

31.03.2021
جەماوەر نیوز

ئه‌مرۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ پاریس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، فەرەنسا رۆڵێکی گەورەی هەیە لە پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان عێراق لە شەڕی داعش و هاوکاریی مرۆیی.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەشێكی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە دا، لە کۆبوونەوەکەی دوێنێ هەردوولا کۆک بوون لەسەر ئەوەی کە هەڕەشەی تیرۆر .هەڕەشەیەکی جیددیە، سەرۆکی فەرەنسا جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئامادەی هاوکاری و پشتگیرییە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە دا کە بابەتی سووریا و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتە دراوسێیەکان تەوەرانی دیکەی کۆبوونەوەکەی دوێنێ بووە.
نێچیره‌ڤان بارزانی هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد خوازیارین پرۆژه‌ یاسای بزدحه‌ی عێراق تێپه‌ڕێدرێت.

وتیشی مامه‌ڵه‌كردنی به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان فیدراڵی نییه‌ و سیسته‌می فیدراڵی عێراق كێشه‌ی هه‌یه‌ و سه‌قامگیری عێراق كاریگه‌ری له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌ ده‌بێت.


زۆرترین خوێندراو