ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
له ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆ له 8ی نیسانی 1997 به هه‌وڵی محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ڕێكه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ئه‌نجامدرا به مه‌به‌ستی كۆتایپێهێنانی شه‌ڕ و به‌رقه‌راركردنی ئاشتی.
له پاش چه‌ند ساڵ له شه‌ڕی ناوخۆی له نێوان بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له 8ی نیسانی 1997 به هه‌وڵی محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود له گوندی گوڵه‌خانه‌ی ده‌ڤه‌ری شاره‌زوور ئه‌و شه‌ڕه نه‌خوازراوه كه قوربانی گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه له نێو ئه‌و دوولایه‌نه ڕاگیراو و ئاشتی به‌رقه‌رار كرا.
ده‌قی ڕێكه‌وتنی نێوان بزوتنه‌وه و یه‌كێتی:
به ناوی خودای گه‌وره
به ئاماده‌بونی نوێنه‌رانی حزبه كوردستانییه‌كان حسك و یه‌كگرتوو و زه‌حمه‌تكێشان و پارێزگاران و ڕاپه‌ڕینی ئیسلامی به ئاماده‌بونی چاودێرانی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌مه‌به‌ستی ئاشتی و برایه‌تی وه‌ڤدی هه‌ردوو لایه‌نی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له كوردستانی عێراق بۆ ڕاگرتنی شه‌ڕ و چه‌سپاندنی ئاشتی له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه پێكهاتن:
-ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ و ناكۆكی خوێناوی له هه‌موو جێگایه‌ك وه ڕاگه‌یاندنی له هه‌موو لایه‌ك به ئاشكرا. گه‌ڕانه‌وه‌ی باره‌گاكانی هه‌ردوو لا ئاسایكردنه‌وه بۆ شوێنه‌كانی خۆیان و له هه‌موو شوێنه‌كان.
-ڕانه‌گرتنی ئه‌و شه‌ڕه به زیانی گه‌له‌كه‌مان و به قازانجی دووژمنانه‌ی گه‌له‌كه‌مانه.
-پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له حزبه‌كانی سه‌ره‌وه به چاودێری كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئاسایكردنه‌وه و گه‌ڕانه‌وه و سزادانی تاوانباران له‌م ڕووداوانه‌ی دوایی له هه‌ردوو لا.
- لیژنه‌ی خاڵی (4) هێزه‌كان له‌یه‌ك دوورده‌خاته‌وه بۆ ناو باره‌گاكانی پێشووی خۆیان وه له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان جێگیر بن و وه‌زعه‌كه ئاساب بكه‌نه‌وه وه‌ك پێشوو.
- سه‌یته‌رێكانی هه‌موو لایه‌ك له سه‌ر ڕێگاكانمان نه‌مێنن و به یاسا ڕێكبكه‌ون.
- هه‌ڵه‌بجه و قائیمقامه‌كه‌ی سه‌ربه پارێزگای سلێمانی و یاساكانی پارێزگاری ( القانون المحافظات) به‌ڕه‌چاوكردنی لایه‌نی سه‌ره‌وه لایه‌نی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له هه‌ڵه‌بجه و وه‌زعی ناوچه‌كه وه به ته‌فاهم و بزوتنه‌وه له هه‌ڵه‌بجه‌دا به نظرى عیعتیبار وه‌ربگیرێت.
- گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موو هێزه زیاده‌كان له ناو شاره‌كاندا .
_ لیژنه‌كه ده‌بێته دوو به‌شه‌وه هه‌ر به‌شه له‌لایه‌كه‌وه له یه‌ك كاتدا هێزه‌كان هه‌نگاو ئه‌گێڕنه‌وه بۆ شوێنی ئاسای خۆیان.
_ به‌ڕێزان مام جه‌لال و به‌ڕێز مامۆستا عه‌لی به زوترین كات و له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا بۆ جێگیركردن ئه‌بێت كۆببنه‌وه.
تێبینی / ئه‌م ڕێكه‌وتنه له 1997/4/8
1ی زوالحجه ساڵی 1417 له گوڵه‌خانه به ئاماده‌بونی كاكه حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود واژۆكرا.
نوێنه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران نوێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی نوێنه‌ری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان
1- حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان
2- یه‌كگرتووی ئیلامی كوردستان
3- حزبی زه‌حمه‌تكێشان
4- پارتی پارێزگارانی كوردستان
5-بزوتنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕینی كوردستان
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052