وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: توڕه‌ین به‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان

15.04.2021
جەماوەر نیوز
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی هێرشەکانی شەوی ڕابردووی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەڵێت، "ئێجگار توڕەین بە بیستنی هەواڵی هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستانی عێراق."
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی نیسانی 2021 نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاویکردەوە "خەڵکی عێراق بەدەست ئەو جۆرە تووندوتیژی و پێشێلکردنی سەروەریان ئازار و مەینەتی زۆریان چەشت."
شەوی رابردووش هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی رایگەیاند، هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن)ەوە ئەنجامدراوە. 
دەوروبەری کاژێر 09:50 خولەکی شەوی 14-04-2021 هێرشکرایە سەر بنکەی هاوپەیمانان لەنێو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر. وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکە رایگەیاند "هێرشەکە لەڕێگەی درۆنی TNT کراو بووە و ئاراستەی بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان کراوە لەناو فڕۆکەخانە".

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی هێرشەکانی شەوی رابردووی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەڵێت، "ئێجگار توڕەین بە بیستنی هەواڵی هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستانی عێراق."
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 15-04-2021 نێد پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاویکردەوە "خەڵکی عێراق بەدەست ئەو جۆرە تووندوتیژی و پێشێلکردنی سەروەریان ئازار و مەینەتی زۆریان چەشت."
 
شەوی رابردووش هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی رایگەیاند، هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن)ەوە ئەنجامدراوە. 
 
وەین مارۆتۆ، گوتەبێژی گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەبارەی هێرشەکەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئاگر لە کۆگایەک کەوتووەتەوە، بەڵام کۆنترۆڵکراوە "هێرشەکەش بە درۆن ئەنجامدراوە". گوتەبێژەکەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەش کرد، "هیچ زیانێکی گیانی بەهۆی هێرشەکەوە نەکەوتووەتەوە و سەرقاڵی دیاریکردنی زیانە ماددییەکانن."
 
لەبارەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێرەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و جگە لە سەرکۆنەکردنی گوتی "هەر گرووپێکی چەکدار کە لە چوارچێوەی هێزە ئەمنییە فەرمییەکانی عێراقدا نەبێت، دەبێت دەستبەجێ لە سنووری هەرێمی کوردستان بکشێنەوە". سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت " لە رۆژانی داهاتوودا لەگەڵ هاوبەشانمان لە عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گفتوگۆ لەسەر رێکارەکانی جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوە دەکەم".
 
دەوروبەری کاژێر 09:50 خولەکی شەوی 14-04-2021 هێرشکرایە سەر بنکەی هاوپەیمانان لەنێو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر. وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکە رایگەیاند "هێرشەکە لەڕێگەی درۆنی TNT کراو بووە و ئاراستەی بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان کراوە لەناو فڕۆکەخانە".
 
جگە لەو هێرشەی سەر هەولێر چەند مووشەکێک ئاراستەی بنکەی سەربازیی تورکیا لە باشیک کران. ناسر عەلی، بەرپرسی نووسینگەی تۆڕی میدیایی رووداو لە دهۆک رایگەیاند بوو "کاژێر 09:10 خولەک چوار مووشەک ئاراستەی بنکەی سەربازیی تورکیا لە باشیک کران، ئەوەی روونە ئەوەیە کە کچێک برینداربووە و سێ کەسیش بەهۆی هێرشەکەوە لەڕووی دەروونییەوە دۆخیان تێکچووە. بەڵام تاوەکو ئێستاش نازانرێت زیانە گیانی و ماددییەکان چەندن." وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، سەربازێکیان لە هێرشەکەدا کوژراوە. دوای هێرشەکەش فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

زۆرترین خوێندراو