شاندی دانوستاندكاری هه‌رێم له‌ به‌غدان

01.06.2021
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ سێ شەممە 1ی حوزه‌یرانی 2021  لە‌ بەغداد شاندی باڵاى حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان ئه‌نجامدا لەنێوان هەردوو دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵیی و هەرێمی کوردستان.
لەو کۆبوونەوەیەدا کە ئاوات شێخ جە‌ناب و دكتۆر ئومێد سە‌باح  و دكتۆر ئامانج رە‌حیم و خالید چاوشلی سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی هەرێم و فارس عیسا و سە‌میر ھە‌ورامی ئامادەى بوون، رێوشوێن و میکانیزمی هەماهەنگی هاوبەش بە فەرمی واژووکرا بەمەبەستی هەماهەنگی نێوان هەردوو دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵیی و هەرێم.
ھە‌ر لە‌ ‌كۆبوونە‌وە‌كە‌دا، ھە‌ردوولا جە‌ختیان كردە‌وە‌ كە‌ پێكە‌وە‌ كار دە‌كە‌ن و ئامادە‌كاری تە‌واویان كردووە،‌ بۆ ئە‌وە‌ی  راپۆرتێك ئاراستەى وەزارەتى دارایی فیدڕاڵ و هەرێمی کوردستان بکرێت، بەمەبەستی ئاسانكاری جێبەجێکردنی یاساى بودجەى ساڵى 2021ى عێراق لە پێناوی خەرجکردنی ماف وشایستە داراییەکانی هەرێم.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ