محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود : غه‌دره‌ پێشمه‌رگه‌ خوێنى بڕژێنرێت

06.06.2021
جەماوەر نیوز

ئەمڕۆ یەكشەممە له‌ په‌رله‌مانی كوردستان محەمەد حاجی مەحمود، رایگەیاند، ساڵی 1992 دوای كۆتایی هاتنی شەڕی یەكێتی و پارتی بەرامبەر پەكەكە، هەرسێ لایان لە سیدەكان لە ماڵی كەریم خانی برادۆست، بەئامادەبوونی فواد مەعسوم، كەئەو كات سەرۆكی حكومەتی هەرێم بوو، لەگەڵ د. رۆژ نوری شاوەیس،جێگری سەركۆی حكومەت و نەوشیروان مستەفا، و عوسمان ئۆجەلان، هەرسێ لایان ڕێكەوتن كە هێزەكانی پەكەكە ببرێنە قەندیل و زەڵێ.


وتیشی:" هەرسێ لایان رازی بوون كە هێزەكانی پەكەكە بچێتە قەندیل و ئەو هێزانە لەخۆڕا نەچوونەتە ئەو ناوچانە، بەڵكو بەئۆتۆمبێلی حكومەتی هەرێم، پارتی و یەكێتی بردراونەتە زەڵێ و بارەگاكانی مەجەلال و یەكێتیان رادەستكراون، لە رەزگەو، بیدەلان، مارەدوو، قەڵاتووكان، سورە دێ، قەرەداغ و ئەو ناوچانەیان رادەستكردوون.
محەمەدی حاجی مەحمود، ئەوەشی ووت:" غەدرە ئێستا پێشمەرگە لەشوێنێك خوێنی بڕژێنرێ كە 30 ساڵە لەژێر دەسەڵاتی كەسدا نییە جگە لەپەكەكە."


زۆرترین خوێندراو