زانیاری نوێ له‌باره‌ی خانه‌نشینی هێزه‌كانی ئاسایش ناوخۆ بڵاوده‌كرێته‌وه‌

11.06.2021
جەماوەر نیوز

زانیاری نوێی له‌باره‌ی پێشنیاره‌كانی تایبه‌ت به‌ خانه‌نشینی هێزه‌كانی ئاسایش ناوخۆ بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ كاوه‌ عه‌بدولقادر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاویكرده‌وه‌ سەبارت بەخانەنشینی هێزەکانی ناوخۆ و ئاسایش.
ئەمڕۆ وەک لیژنەی ناوخۆو ئاسایش لەپەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی (ڕێبەر ئەحمەد) وەزیری ناوخۆمان کردو زیاتر لەسێ کاتژمێر لەگەڵی کۆبوینەوە.
لەو کۆبونەوەیەدا بەوردی باسمان لە پڕۆژە یاسایی خانەنشینی هێزەکانی ناوخۆ و ئاسایش کرد و سەرنج و تێبینیەکانمان خستەڕوو
ئەوەی تا ئێستا هەیە پڕۆژەکە لە وەزارەتی ناوخۆ ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە،لە ئەنجومەنی وەزیرانیش چەند کۆبونەوەیەکی لەسەر کراوە،بەڵام تائێستا ڕەزامەندیان لەسەر دەرنەبڕیوە بۆ ئەوەی ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت لەبەر چەند هۆکارێک لەوانەش:
١_مشتومڕی زۆر لەسەر ئەوەیە کە ئایا پڕۆژەکە (آثر رجعي) هەبێت یان نا واتە هەموو ئەو کەسانەی  له‌ ماوه‌ی ڕابردوو بەموچەیەکی کەم خانەنشین کراون سودمەند بن لەو یاسا نوێیە کە ژمارەیان ٣٥هەزار خانەنشینە لە هێزەکانی ناوخۆ و ئاسایش کە پێشتر بەموچەیەکی کەم خانەنشین بوون و بەگوێرەی یاسا نوێیەکە موچەکەیان زیاد دەکات، بەمەش حکومەتی هەرێم مانگانە ١٦ ملیار دیناری پێویستە بۆ پڕکردنەوەی زیادەکە و هەربۆیە بەبیانوی دروستکردنی بارگرانی دارایی تائێستا ڕەزامەند نەبوە لەسەر پڕۆژەکەـ
٢_لە ڕەشنوسی پڕۆژەکە دوو میکانیزم پێشنیار کراوە وەک بنەما بۆدیاری کردنی موچەی خانەنشینی هێزەکانی ناوخۆ و ئاسایش ئەوانیش:
_کەمترین موچەی خانەنشینی لە 60%ی کۆی موچەی گشتی دەستپێدەکات و نابێت لە 80%زیاتر بێت.
_یانیش کەمترین موچە لە ٤٠٠ هەزاردینار دەستپێبکات و ساڵانی خزمەت و بڕوانامە لەسەر چەند بنەمایەک بۆیان هەژمار بکرێت.
بۆیە چەند کۆبونەوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیران کراوە و نەگەیشتونەتە هیچ نەتیجەیەک.
بەڵام ئەوەی تا ئێستا وەزارەتی ناوخۆ و لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش لای پەسەندە پێشنیاری یەکەمە.
ئێمەش وەک لیژنەی ناوخۆ پێداگریمان لەسەر ئەوە کرد کە پێویستە پڕۆژەکە زوو بگاتە پەرلەمان بۆ ئەوەی ببێتە یاسا،چونکە لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆری کارمەندانی ناوخۆ و ئاسایش چاوەڕوانی ئەو یاسایەن بۆ ئەوەی خۆیان خانەنشین بکەن،هەروەها تاکیدمان کردەوە کەپێویستە یاساکە (آثر رجعي ) هەبێت بۆ ئەوەی ئەو ٣٥ هەزار کەسەی کە لە ساڵانی ڕابردوو بە موچەیەکی کەم خانەنشین بوون سودمەند بن لەو یاسایە و موچەکانیان زیاد بکات.
لە کۆتایدا هێزەکانی ناوخۆ و ئاسایش دڵنیا دەکەینەوە کەبەرگریکاری مافەکانیان دەبین ،هەوڵ دەدەین یاساکە چۆن لەبەرژەوەندی ئەوانە بەو شێوەیە لەپەرلەمانی کوردستان دەنگی لەسەر بدرێت.


زۆرترین خوێندراو