
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
شەوی 29ی ته‌موزی 2021 لە شاری بەغدا بە بەشداری 17 کچ كه حه‌وتیان كورد بوون شاجوانی ساڵی 2021 عێراق هه‌ڵبژێردرا.
هەڵکەوت زاهیر، ئاوازدانەر کە هاوکات سەرۆکی لیژنەی دادوەرانی هەڵبژاردنی شاجوانی عێراقە سەبارەت بە پێوەرەکانی هەڵبژاردنی شاجوان ڕایگه‌یاند "رێککەوتووین لەسەر ئەوەی کە کام لە کچەکان رۆشنبیرتر، جوان و دوور لە جوانکاری بێت، پەیام و پرۆژەی جوانی بۆ عێراق پێبێت، ئەو هەڵبژێرین."
کچە کوردەکان کە بەربژێرن بۆ شاجوانی عێراق لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، کەرکووک و شنگالەوە بەشداربوون.
ماریا فەرھاد به شاجوانی عێراق بۆ ساڵی 2021 هه‌لبژێردرا.
ساڵی 1973 تاوەکو ساڵی 2014 بەهۆی بارودۆخی سیاسی و شەڕ لە عێراق هەڵبژاردنی رێوڕەسمی دیاریکردنی شاجوان بەشێوەیەکی فەرمی بەڕێوەنەچووە و راگیراوە.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052